وێنەى رووداوێکى هاتوچۆیە لە نزیک پەروێزخان کە تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە... وێنە: هاتوچۆى گەرمیان
201 کەس بریندار بوون
لەمساڵدا چەند کەس بە رووداوى هاتووچۆ لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە؟
964+
وریا فەتاح
تەنیا لەمساڵدا، 144 رووداوى هاتوچۆ لە سنورى گەرمیان روویانداوە و بەهۆیەوە نزیکەى 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 201 کەسیش بریندار بوون.
هۆکارى یەکەمى رووداوەکان پابەند نەبوونى شۆفێرانە بە یاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ
سامان عەلى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ـى وت، بەپێى راپۆرتى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانى هاتوچۆ، هۆکارى یەکەمى رووداوەکان پابەند نەبوونى شۆفێرانە بە رووداوەکانى هاتووچۆ.
بە وتەى سامان عەلى لە 1.1.2024 تا ئێوارەى 17.5.2024، لە سنورى گەرمیان 144 رووداوى هاتووچۆ روویانداوە کە بەهۆیانەوە 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 201 کەس بریندار بوون.
زۆرى رووداوەکانى هاتوچۆ، بیرکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیانى گۆڕیوە، بۆیە بەنیازن بە دانانى کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى کۆنتڕۆڵى رێگا سەرەکییەکانى گەرمیان بکەن، وەک ئەوەى وتەبێژەکەشیان باسى دەکات، بەشى ئەوە کامێرایان هەیە کە رێگاکانى پێ کۆنتڕۆڵ بکەن.