سەردانی هەڵەبجەشیان کردبوو

گروپێک لە ماتۆڕسوارانی موسڵ سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی سۆرانیان کرد

964+

ئاکام غەفوور

گروپێک لە موسل بە ماتۆڕ سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران دەکەن

گروپەکە بە 14 ماتۆڕ کە 17 کەسن لە موسلەوە بەڕێکەوتون بۆ هەولێر لەوێشەوە هاتون بۆ شوێنە گەشتیاریەکانی سۆران، نزیکەی پێنچ کاتژمێر لە رێگا بونە تاکو گەیشتون بە سەیرانگای بێخال.

ئەو گروپە باس لە میواندۆستی خەڵکی کوردستان دەکەن، دوێنێ شەو مالێک لە خەلیفان میواندارییان کردون و لەوێ ماونەتەوە.
دەشلێن، لە تەواوی بازگەکان رێزێکی زۆریان لێ گرتوون و هاوکاریان کردون تاکو گەیشتونە ئێرە.

جەند رۆژێک لەمەوبەر هەمان ئەم گروپە سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەشیان کردبوو.