پێشینەكه‌ تاوه‌كو 500 ملیۆن دینارە

کەسوکاری شەهیدان لە پێشینەی کشتوکاڵی به‌خشران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان ده‌ڵێت، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان ده‌رچووه‌ كه‌ پێشینەی کشتوکاڵیان وه‌رگرتووه‌.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە رۆژی2.4.2024 دەرچووە و ئێوارەی ئەمڕۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان بڵاویكرردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ “پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدان پاکتاوبکرێن.”

روونیشکراوەتەوە، کە بڕیارەکە شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی، ده‌گرێته‌وه‌.

به‌قسه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتە، کە ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە شەڕی دژ بە داعش، هەزار و 686 پێشمەرگە شەهید بوونە.

بەپێی زانیاریەکان، پێشینەی قەرزی کشتوکاڵی لەنێوان 80 ملیۆن دینار و 150 ملیۆن دینار و 500 ملیۆن دینارە.

حکومەت پێشینەی هاوسەرگیری لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە

حکومەت پێشینەی هاوسەرگیری لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە