شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ى گوندى ریشێن له سنوورى هه‌ڵه‌بجه كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی لێ ده‌بیندرێت لێی ده‌شۆردرێت... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى سیدصادق پایتەختی شارەزوور
بزانه چ شوێنێكه؟
شوێنێكی گه‌شتیارى هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته شوێنى شوشتنى ئۆتۆمبێل
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنێكی گه‌شتیارى له سنوورى هەڵەبجە دوو رۆژه كراوه‌ته‌وه شوێنی شوشتنى ئۆتۆمبێل، گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ئاستى رۆشنبیری گه‌شتیارییان نزمه.
شوێنه‌كه ناوى چاوگه‌ى گوندى ریشێنه له سنوورى ناحیه‌ى خوڕماڵ.
له سۆشیاڵ میدیاكانى شاره‌زوور داواكراوه، لایەنی پەیوەندیدار سنورێک بۆ ئەم کەسانە دابنێن، كه له‌و شوێنه گه‌شتیارییه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ڵێن، شوێنه‌كه به‌هۆى سروشتە جوانەکەی گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکات.
چیا قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئاگادارى ئه‌م حاڵه‌ته‌یه كه له‌و شوێنه گه‌شتیارییه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئۆتۆمبێل له‌و شوێنه ده‌شۆن، ئاستى رۆژشنبیری گه‌شتیارییان نزمه.
وتیشی “ماوه‌ى دوو رۆژ بوو ئه‌و كاره له‌و شوێنه گه‌شتیارییه ده‌كرا، به‌ڵام نه‌بوبونه رێگر له‌به‌رده‌م چوونى گه‌شتیاران بۆ شوێنه‌كه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزار، ئه‌م حاڵه‌ته ناشیرینه له‌و شوێنه گه‌شتیارییه ده‌كرێت، ناكرێ له‌هه‌ر شوێنێكی گه‌شتیاریش ئه‌وان كارمه‌ند و پاسه‌وان دابنێن.