حاسڵاتی دەرودراوسێ

ئیسرائیل بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکات

964+

ژووری هەواڵ

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئیسرائیل هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەکات بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هۆڵەندا لە بەیانی یەکشەممەوە باڵیۆزخانەکەی لە وڵاتی ئێران دادەخات بەمەبەستی خۆپاراستن لە هەر ئەگەرێکی جەنگ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل.

لەدوای وڵاتی ئەڵمانیا و نەمسا، کۆمپانیای ئەیر فرێنسی فەرەنسی و وڵاتی ئوسترالیاش گەشتەکانیان بۆ وڵاتی ئێران هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەو نا ئارامیەی کە لەناوچەکەدا هەیە.

ماڵپەڕی ئەی بی سی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئێران 100 مووشەکی کروز و جەندی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ هێرشی ئیسرائیل ئامادە دەکات.

پۆلیسی ئوسترالیا لە راگەیاندراوێکدا، لە مۆڵێکی سیدنی بەچەقۆ هێرشکرایە سەر چەند هاوڵاتیەک، لە ئەنجامدا 5 کەس کوژراوە، بەوتەی خۆیان ئەگەری هەیە هێرشێکی تیرۆرستی بووبێ هەرچەندە تا ئێستا هۆکارەکەی دیارنییە.