له هێرشێكدا چه‌ند كه‌سێك له ئوستڕالیا به چه‌قۆ كوژران و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له سیدنی بڵاوبووه‌وه، فۆتۆ:AFP
له سیدنی
له هێرشێكدا چه‌ند كه‌سێك به چه‌قۆ كوژران
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی ئوسترالیا ئه‌مڕۆ شەممە رایگەیاند، لە هێرشێکدا لە ناو مۆڵێکی قەرەباڵغی شاری سیدنی پێنج کەس کوژراون و پێدەچێت یەکێک لە هێرشبەرەکان لەناویاندا بووبێت، هه‌روه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پێشتر پۆلیسی ئوسترالیا پشتڕاستی کردەوە راپۆرتیان پێگەیشتووە کە “چەند کەسێک” لە مۆڵێکی قەرەباڵغی سیدنی بە چەقۆ کوژراون.
زانیارییه‌كان هێشتا روون نین له باره‌ی كوژراوه‌كانه‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن پێنج كه‌س و هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن شه‌ش كه‌س كوژراون.
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاندووە، لە هێرشێکی چەقۆکێشاندا لە سەنتەری وێستفیڵد لە گەڕەکی بۆندی جانکشن، کە دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە (بە کاتی ناوخۆی ئوسترالیا) قەرەباڵغ بوو بە کڕیاران، هەشت بریندار هەبوون، لەناویاندا منداڵێک هه‌یه.
پۆلیس مۆڵەکەی داخست و داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد خۆیان لە ناوچەکە بەدوور بگرن.
دەزگای ئەمبولانسی ویلایەتی نیو ساوس وێڵز بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، پۆلیس به دوای پیاوێکدا ده‌گه‌ڕێت، کە پێدەچێت یەکێک بێت لە هێرشبەرەکان.
وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی نیو ساوس وێڵز رایگەیاند، پۆلیس تەقەی لە یەکێک لە تاوانبارانە گومانلێکراوەکان کردووە و بەدوای یه‌كێكی دیکەشدا دەگەڕێن، ئاماژەیان بەوەش کردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی هێشتا لەناو سەنتەری بازرگانییەکەدا بوون.
هەرچەندە هێشتا پاڵنەرەکانی هێرشەکە روون نییە، بەڵام پۆلیسی ئوسترالیا ئه‌گه‌ری “تیرۆر” لە هێرشەکەدا رەت ناکاتەوە
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێ لە شوێنەکەدا زاڵ بووە، لە کاتێکدا کڕیاران بۆ پاراستن رایانکردووە و پۆلیس شوێنەکەی كۆنتڕۆڵ کردووە.