لووتکە لە مەدریدە

ئه‌مڕۆ سێ تیپه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ خولی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 31ی لالیگا چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، یاریی لووتكه‌ش له‌ مه‌درید ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13.4.2024 چه‌ند یارییه‌ك له‌ خولی ئیسپانیا ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌رسێ تیپه‌ گه‌وره‌كه‌ی خوله‌كه‌ ئه‌ركیان ئاسان نییه‌.

ده‌ستپێكی یارییه‌كان له‌ یاریگه‌ی واندا میترۆپۆلیتانۆیه‌ له‌ مه‌درید، كه‌ یاریی لووتكه‌یه‌ و تێیدا ئاتلێتیكۆ مه‌درید و جیرۆنا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مایۆركا یاریی ده‌كات و مه‌درید به‌ ئاگایی و خۆپارێزییه‌وه‌ یاریی ده‌كات، چونكه‌ چوارشه‌ممه‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازی به‌رامبه‌ر مان سیتی له‌ چامپیۆنزلیگ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مایۆركا به‌هێزه‌ و هه‌فته‌ی رابردوو له‌ یاریی كۆتایی جامی شا یاریی كرد.

یانه‌ی بارسێلۆناش دوای یارییه‌كی پڕ ماندووبوون به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له‌ چامپیۆنزلیگ، ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادێش یاریی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له‌ یاریگه‌ی قادێشه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – جیرۆنا 03:00
رایۆڤاییكانۆ – خیتافی  05:15
ریال مایۆركا – ریال مه‌درید 7:30
قادێش – بارسێلۆنا 10:00

هەموو جیهان شێتی ریال مەدریدە

هەموو جیهان شێتی ریال مەدریدە