چی لێدێت؟

لە سلێمانی بەرنامەی پێدانی 24 کاتژمێری کارەبا تەواو بوو

964+
ئەحمەد مستەفا

کاتەکانی پێدانی کارەبا لە مۆلیدەی گەڕەکەکان ئاسایی دەبێتەوە وەک پێش جەژن، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دەڵێت، “دۆخەکە وەک جارانی لێ یەتەوە، بەرنامەی پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری تەواو بوو”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، ئەمشەو 12.4.2024، “بە سەرجەم کارپێکار و خاوەن مۆلیدەکانی وتووە، لە سبەینێ شەممەوە، بەرنامەی 24 کاتژمێری پێدانی کارەبا نامێنێت و بەرنامەی کار پێکردنی مۆلیدە دەچێتەوە دۆخی جاران”.

کۆمەڵەکە دەڵێت، “بەیانیان کاتژمێر 6:30ی خولەک بۆ کاتژمێر 8:00 کارەبا لە رۆژانی شەممە تا پێنجشەممە دەدرێت بە هاوڵاتیان و رۆژانی هەینی و رۆژانی پشوو لە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو کارەبا دەدرێن بە هاوڵاتیان”.

دەربارەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆی رۆژانی هەفتە، کۆمەڵەکە دەڵێت، “لە شەممە تا پێنجشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو، کارەبای نیشتمانی هەرکات نەبوو، ئەوکات کار بە مۆلیدەکان بکرێ بۆ پێدانی کارەبا”.

لە سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ جەژن دیاریک...

لە سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ جەژن دیاریکرا

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا