کیسی خۆڵتان هێناوە؟

پرسیاری 964 لە گەشتیارانی بیارە و بێرۆیان

964+
ئاکام غەفوور – خەلیفان

کیسەی خۆڵتان هێناوە؟ کێ بیری خستنەوە بیهێنن؟ ئەو دوو پرسیارە ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێرانی 964، لە گەشتیارانی سەیرانگەی بێرۆیان-ی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچەی گەشتیاری بیارە لە پارێزگای هەڵەبجەیان پرسی.

نزیکەی 10 کەس بەشدارن لە وەڵامی پرسیارەکان، زۆرینە دەڵێن هێناومانە و هەندێک لە خێزانەکانیش، دەیانوت لە بیریان کردووە و دەچن دەیکڕن، هەروەک دوو لە خێزانەکان لەلایەن زاواکەیان و داپیرە و باپیرەوە ئاگادار کرابوونەوە کە کیسی خۆڵ ببەن و بیریان نەچێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا