ژمارەکە کەمیکردووە

رۆژی یەکەمی جەژن چوار هەزار گەشتیار چوونەتە هۆتێلەکانی دهۆک

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەرپرسانی کەرتی گەشتیاری پارێزگای دهۆک دەڵێن، ئەمساڵ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان رێژەی هاتنی گەشتیار دوو هێندە کەمیکردووە، لە یەکەم رۆژی جەژندا تەنیا چوار هەزار گەشتیار لە هۆتێلەکان ماونەتەوە ئەمەش رێژەی %60 کۆی گەشتیارانی یەکەم رۆژ پێکدەهێنێت.

باوەڕ پاسی، یاریدەدەری کۆمەڵەی هۆتیل و مۆتێلەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، هۆتێلەکان هەموو ئامادەکاریەکیان کردبوو، بەڵام ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیار بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بەر لە دوو مانگ نزیکەی 80 هۆتێل و مۆتێل داخران.

بەوتەی باوەڕ پاسی، “هۆکاری کەم هاتنی گەشتیار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە شارەکانی خوارووی عێراق تاقیکردنەوە هەیە، دوای 20 رۆژی دیکە پێشبینی دەکەین گەشتیاران روو لە پارێزگای دهۆک بکەن و رێژەی گەشتیاران زیاد بێت”.

شەماڵ هروری، وتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک بە964ی وت، ئەگەرچی هێشتا ئاماری دروست و تەواوی هەر سێ رۆژمان لەبەردەست نییە، بەڵام ئەمساڵ رێژەی گەشتیار کەمبوەتەوە، تاقیکردنەوەی قوتابیان هۆکارە، هاوکات نالەباری کەشوهەوا هۆکارێکی دیکەیە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک کەبەدەست 964ی کەوتووە، لەساڵی 2023ـەوە دوو ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆکیان کردووە.

لەپارێزگای دهۆک و دەوروبەر 250 هۆتێل و مۆتێل هەن، زیاتر لە 200 شوێنی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک هەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

گەشتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: کە دێین بۆ هەولێر دەحەس...

گەشتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: کە دێین بۆ هەولێر دەحەسێنیەوە