رووداوەکە چۆن روویداوە؟

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکرێ شۆفێرێک کەوتە ژێر پاسەکەی

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی “گرێ نیسکا”ی قەزای ئاکرێ شۆفێری پاسێکی گەشتیاری کەوتە ژێر پاسەکەی، سەرەتا وا دەرکەوت ئەو کەسە خەڵکی ئاکرێیە، بەڵام دواتر دەرکەوت، شۆفێری پاسەکەیە.

عیماد زێباری، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ لە بەرامبەر بنکەی پۆلیس پاسێکی گەشتیاری، تایەی پەنچەر بووە، دواتر شوفێرەکە جەگی خستووەتە ژێر پاسەکە بۆئەوەی تایەکە بگۆڕێت، بەڵام لەپڕ جەگەکە کەوتووە و شۆفیرەکە کەوتووەتە ژێر پاسەکە.

وتیشی، ئەو پۆلیسانەی لەبنکەکە بوون گەیشتوونەتە لای شۆفێرەکە و دەریانهێناوە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

نێچیرڤان فەخرەدین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، کاتژمێرێک بەر لە ئێستا هاوڵاتیەکی عەرەب بە ناوی “حەسەن مەحمود عەبود” تەمەن 27 ساڵ، کەوتبووە ژێر پاسەوە و هێنرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و چارەسەری تەواوی بۆ کراوە.

بەوتەی نێچیرڤان فەخرەدین، دۆخی شۆفێرەکە باشە و تەنیا زەبر بەر سنگ و ملی کەوتووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

تەندروستیی ئاکرێ: هەشت برینداری رووداوێکی هاتوچۆ گەیە...

تەندروستیی ئاکرێ: هەشت برینداری رووداوێکی هاتوچۆ گەیەندرانە نەخۆشخانە