چەندیان خەرجکردووە؟

لە سێ مانگی ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە  ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لەو ژمارەیە %75 گەشتیاری ناوخۆی عێراقبوون، ئەوانی دیکە لە وڵاتانی دراوسێ و  کەنداو و ئاسیا و ئەوروپاوە هاتوون.

گەشتوگوزاری هەرێم مەزەندەی ئەوەی کردووە هەر گەشتیارێک 250 تاوەکو 300 دۆلار لە کاتی گەشتکردنی بۆ هەرێم خەرج دەکات، بەڵام گەشتیارانی بیانی و نیودەوڵەتی خەرجیان زیاترە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ 964 وتی، ئەو ئامارە لە 1.1ی ئەمساڵ تاوەکو 31.3 دیاریکراوە، بەهۆی ئەوەی هەولێر پایتەختە لە هاتنی گەشتیاران لە پلەی یەکەم دێت.

لەبارەی ئاماری رۆژانی جەژن وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتی، “لە دوای کۆتایی هاتنی جەژن بە چەند رۆژێک ئینجا ئامار رادەگەیێنین”.

سەیرانگاکانی دوکان جمەیان دێت و پێشبینی هاتنی 100 هەزار ...

سەیرانگاکانی دوکان جمەیان دێت و پێشبینی هاتنی 100 هەزار گەشتیار دەکرێت