به‌جیا خواردن بۆ پزیشك و هاوڵاتیان دروست ده‌كات
شاژنه‌كه‌ى بیاره ژیانى بریتییه له دروستكردنى خواردن
964+
عومه‌ر فه‌تاح – هه‌ڵه‌بجه
له بیاره ژنێكی كاسبكار هه‌یه به (شاژنه‌كه) ناسراوه له یه‌ك كاتدا خواردن بۆ پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌ى ناحیه‌كه‌ی و له چێشتخانه‌كه‌شیدا ماوه‌ى چوار ساڵه خواردن بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كات.
هه‌ڵاڵه كامیل، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى شاژن له ناحیه‌ى بیاره به 964ـى وت، هه‌وڵیان داوه ئه‌وه‌ى پێشكه‌شی كڕیارانى ده‌كات هه‌موو خۆماڵى بن.
وتیشی “زۆره‌ى خواردنه‌كانمان هه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ دواى جژن جۆرى دیكه‌ى خواردن زیاد بكه‌ین و كاره‌كه‌مان فراوانتر بكه‌ین”.
ئه‌و كه له‌گه‌لً منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ى چێشتخانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌مه‌ش كرد، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى دێنه چێشخانه‌كه‌ى زیاتر حه‌ز به ته‌شریبه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و كورده‌كانیش برنجه كوردییه‌كه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن