ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی هه‌ولێر له سه‌یران بوون
گه‌نجێكی هه‌ولێر: لۆ یه‌ك سه‌عاتیش بیت جه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕین
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دووه‌می رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا كه‌شوهه‌وا جێگر نییه و سه‌رما و بایه‌كی کەمێک ساردیشی هه‌بوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و گه‌شتیار له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر له سه‌یران بوون.
په‌یامنێری 964 له ناو هاوڵاتیان بوو، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی هاتبووه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت، “لۆ یەک سه‌عاتیش بیت جه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕین، جه‌ژنه و خۆشه له‌گه‌ڵ براده‌ران هاتینه ده‌رێ”.
هه‌روه‌ها كچێكیش، كه بە كوردییه‌كی باش قسە ناکات، بۆ 964ی وتی، “وتیان بارانه، به‌ڵام من دێم بچم ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دایكم و خوشكم، جه‌ژنیش موباره‌ك له هه‌موو هه‌ولێر و كوردستان”.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا