كه‌ریم و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ئه‌ركیان قورسه

ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌مشه‌و له‌ ئیمارات، یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری سعودیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئیتیحاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه‌ كاتژمێر 08:30 له‌ یاریگه‌ی یانه‌ی جه‌زیره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جامی سوپه‌ری سعودیه‌ به‌ به‌شداریی یانه‌كانی هیلال، نه‌سڕ، ئیتیحاد و وه‌حده‌ له‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا هیلال له‌ نه‌سڕ و ئیتیحاد له‌ وه‌حده‌ی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی ناوبژیوانی سعودییه‌وه‌ به‌ڕیوه‌ده‌برێت.

ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئیتیحاد 5 یارییان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌ له‌ خولی سعودیه‌، خولی پاڵه‌وانانی ئاسیا و خولی یانه‌كانی عه‌ره‌بی، له‌ هه‌ر 5 یارییدا هیلال براوه‌ بووه‌.

یانه‌ی هیلالی سعودی پاره‌یه‌كی زۆری به‌خه‌سار چوو

یانه‌ی هیلالی سعودی پاره‌یه‌كی زۆری به‌خه‌سار چوو