یانه‌ی هیلالی سعودی پاره‌یه‌كی زۆری به‌خه‌سار چوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هیلالی سعودی رایگه‌یاند، نه‌یمار دا سێلڤای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان دووچاری پێكانێكی قورس بووه، بۆیه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
نه‌یمار له یاریی به‌ڕازیل و ئۆرۆگوای، كه شه‌وی پێشتر كرا، به‌سته‌ری یه‌كێك له ئه‌ژنۆكانی پچڕا.
یانه‌ی هیلال ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نه‌یمار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و دواتر ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه و به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردنی دیاریی ده‌كرێت.
نه‌یمار له شوباتی رابردوو دووچاری پێكانێكی قورس بوو، به‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دابڕا، دواتر كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به هیلاله‌وه كرد، ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كه داده‌بڕێت، چونكه پێكانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، نزیكه‌ی شه‌ش مانگ یاریزان له یاریكردن دوور ده‌خاته‌وه.
پێناچێت نه‌یمار ئه‌م وه‌رزه بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی هیلال.
گرێبه‌ستی نه‌یمار له‌گه‌ڵ هیلال تا 2025 واژۆ كراوه به‌رامبه‌ر به 400 ملیۆن دۆلار.