رێنمایی نوێ بۆ جوتیاران
هۆكاره‌كانى ژه‌نگهه‌ڵهێنانى گه‌نمى جوتیاران ئاشكرا ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پێشووى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، ئه‌و هۆكارانه ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له گه‌نمى ئه‌مساڵ له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان ژه‌نگیان هه‌ڵگرتووه.
د.عەبدولرەحیم عومەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی کشتوکاڵی هەولێر، سه‌ردانى كێڵگه‌ى گه‌نمى جوتیارێكی له سنوورى هه‌ولێر كردووه و له‌ناو گه‌نمه‌كه‌یدا هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كات.
هه‌مان ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه ناوبراو له‌ناو كێڵگه گه‌نمه‌كه تۆمارى كردووه، به‌گرنگییه‌وه له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه و سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ى پێشووى گشتوكشنتوزكاڵى هه‌ولێری كردووه.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى ژه‌نگهه‌ڵهێنانى گه‌نم، كه د. عه‌بدولڕه‌حیم باسی كردووه چاندنى چڕى گه‌نمه له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه و ده‌ڵێت له‌جیاتى 25 تاوه‌كو 30 كیلۆگرام گه‌نم بۆ یه‌ك دۆنم بچێنن، زیاتر له 50 كیلۆگرام ده‌چێنن.
باس له‌وه‌شده‌كات كه به‌كارهێنانى زیاد له پێویستى په‌ینى كیمیاوی ده‌بێته هۆى دروستبوونى نه‌خۆشیه كه‌ڕوه‌كان كه نه‌خۆشی ژه‌نگ یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌یه.
ده‌شڵێت “سه‌رچاوه‌ى هاتنى ئه‌و كه‌ڕوه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئێران ، سووریا و میسره‌وه دێن”.