كوڕه‌كه‌ى: خه‌ڵك هاوكاریمان ناكات
چوار رۆژه پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵان له هه‌ولێر ون بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ رۆژه پیاوێكى ته‌مه‌ن 70 ساڵان له هه‌ولێر له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كوڕێكی ئه‌و كه‌سه ونبووه‌ش ده‌ڵێت، خه‌ڵكی هاوكارییان ناكەن بۆ دۆزینه‌وه‌ى.
پیاوه‌كه ناوى فاروق بابا عه‌بدوڵایه، خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كى رۆشنبیریی شارى هه‌ولێره و له رۆژى 8.4.2024 ون بووه و به قسه‌ى كوڕه‌كه‌ى نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه.
تاریق، كوڕى ئه‌و پیاوه ونبووه، به 964ـى وت، به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی باوكى له نزیك فه‌رمانگه‌ى دادنووس له گه‌ڕه‌كى رۆشنبیری ده‌رده‌كه‌وێت، كه كه‌تووه‌ته سه‌ر ئه‌رز.
وتیشی “له رێگه‌ى پۆلیس و ئاساییشه‌وه داوامان له‌و ماڵانه‌ى گه‌ڕه‌كەکە كردووه كه خاوه‌ن كامێرای چاودێرین، به‌ڵام هاوكاریمان ناكه‌ن و هاردی كامێراكانمان پێناده‌ن”.
به‌قسه‌ى ئه‌و كوڕه ماوه‌ى چوار رۆژه له‌و گه‌ڕه‌كه و ده‌شتاییه‌كانى نزیك له گه‌ڕه‌كى رۆشنبیری به دواى باوكیاندا گه‌ڕاون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت “یه‌كه‌مجاره باوكم ون ده‌بێت”.
كه‌سوكارى پیاوه ونبووەکە ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بیبینێت، په‌یوه‌ندیان پێوه بكات.
ژمارە مۆبایل: 07504033976