لە سواری یارییەک گیریان خواردبوو
لە شاری یاریی سلێمانی هەشت هاوڵاتی رزگار کران
964+
پێشەوا محەمەد
لە شاری یاریی سلێمانی هەشت هاوڵاتی لەناو یارییەکدا گیر دەخۆن و بەرگریی شارستانی رزگاریان دەکات.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو یارییەی ئەو هاوڵاتییانە تیایدا گیریان خواردبوو سکەتلمەوت بووە.
وتیشی، “یارییەکە جام بووە و کارەبای تێدا نەماوە و بە ماوەیەکی کەم لە لایەن تیمێکی بەرگریی شارستانییەوە بە بەکارهێنانی پەیژە هاوڵاتییەکانمان رزگار کردووە”.
شاری یاریی سلێمانی دەکەوێتە ناو پارکی ئازادییەوە و ساڵی 2003 دروستکراوە و ژمارەیەک یاریی جۆراوجۆری تێدایە.
“ئەوانەی گیریان خواردبوو چەند هاوڵاتییەکی کورد و عەرەب بوون و مەترسی لەسەر ژیانیان نەبووە”، ئارام عەلی وای وت.