چەند تۆن سەوزە و میوە دەفرۆشرێت؟

جەژن بازاڕی عەلوەی سلێمانیی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

عەلوەی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا بەرهەمی کەمتر هاوردەی بازاڕ دەکات و بەرپرسێکی ئیداریی عەلوەکەش دەڵێت، دوای جەژن راستەوخۆ فرۆشیان زیاد دەکات.

لە رۆژانی ئاساییدا عەلوەی سلێمانی لەنێوان 500 بۆ 600 تۆن سەوزە و میوە بۆ پارێزگاکانی تری عێراق و سلێمانی و دەوروبەری دەنێرێت، بەڵام لە رۆژانی جەژندا فرۆشیان بۆ نیوەی ئەوە دادەبەزێت.

بازاڕەکە لە جەژناندا تەنیا یەکەم رۆژ دادەخرێت و ناکرێتەوە، رۆژانی تر کڕین و فرۆشتن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

حاجی سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنەکان هاتوچۆی مەرزەکانیش خاو دەبێتەوە و لە هەندێکیان هەر نامێنێت، عەلوەی سلێمانیش هەموو یەکەم رۆژی جەژنەکان دادەخرێت.

وتیشی، “کەمبوونەوەی فرۆش لە جەژندا پەیوەندیی بەوەوە هەیە هاوڵاتیان سەرقاڵی ئیسراحەت و گەڕانن و کەمتر سەوزە و میوە دەکڕن و زۆرینەشیان پێش جەژن بەشی پێویستیی خۆیان کڕیوە”.

عەلوەی سلێمانی لە رۆژانی ئاساییدا 10 تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە، وەک سەروەر عەلی باسی دەکات، کە فرۆشیان کەمدەبێتەوە راستەوخۆ خۆڵ و خاشاکیشیان لەو دوو رۆژەی جەژندا بۆ نیوە دادەبەزێت.

رۆژانە 800 تۆن تەماتە لە سلێمانییەوە رەوانەی پارێزگاکان...

رۆژانە 800 تۆن تەماتە لە سلێمانییەوە رەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت