هێڵی گەرمی فریاگوزاری راگەیندرا

لافاو لەزاخۆ دروستبووە و ئاو چووەتە شەش ماڵەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆی قەای زاخۆ ئاو لە چەندین گەڕەک کۆبووەتەوە و شەش ماڵیش ئاوی تێچووە.

شەقامێکیش بەهۆی لافاوەکەوە داخرا و تیمەکانی فریاگوزاریش لە ئامادەباشیدان.

جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە نەبووە، بەڵام ئاو چووەتە ناو شەش ماڵ و تا دێت ئاستی ئاوی خابووریش بەرزدەبێتەوە و ئێستا نزیکەی پێنج مەترە، تیمەکانمان لەحاڵەەتی ئامادەباشیدان و هێڵی گەرممان راگەیاندووە.

وتیشی، لەکاتی دروستبوونی مەترسی لەسەر هەر ماڵ و گەڕەکێک پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 115ـەوە بکەن و بەهانایانەوە دەچن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێل و چەند دوکانێک گەیاندووە

لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێل و چەند دوکانێک گەیاندووە