لە تەیراوەی هەولێر
لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێل و چەند دوکانێک گەیاندووە
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
لە شەقامی 30 مەتری هەولێر لە گەڕەکی تەیراوە ئاوێکی زۆر کۆبووتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ ئۆتۆمبێل دروست کردووە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش لە کارکەوتوون.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، جگەلەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە لەو شەقامە ژمارەیەک دوکانیش زیانیان بەهۆی لافاوەوە بەرکەتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی