کچە پاڵەوانەکە

بە تەمەنێکی کەمەوە قورساییەکی زۆری بەرزکردەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

کچێکی هیندی خەڵکی پانچکولای تەمەن 9 ساڵ کە کێشی 25 کیلۆگرامە، 75 کیلۆگرامی بەرزکردەوە و سەرنجی میدیا جیهانییەکانی بۆ لای خۆی راکێشا.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ئارشیا گۆسوامی، کچە یاریزانە  9ساڵانەکە ژمارەی پێوانەیی ئاسیای شکاندوە و  بۆ ئەمجارە 75 کیلۆگرامی بەرز کردەوە.

ئەو کچە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە 700 هەزار فۆڵۆوەری هەیە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە کێشی 75 کیلۆیی بەرزدەکاتەوە و نووسیویەتی:  “بچووکترین و بەهێزترینی هیندستانم”.

باوکی یارشیا دەڵێت: من خاوەنی هۆڵێکی لەشجوانیم، لەکاتی پەتای کۆرۆنادا بوو من و دایکی کە ئارشیای کچمان ئارەزووی وەرزشکردنی هەیە، هەروەها کچەکەم لە کتێبی تۆمارەکانی هیندستاندا وەک ( بچووکترین وەرزشوان لە بەرزکردنەوەی قورسایی) بۆ یەکەمجار لەساڵی 2021 ناوی نووسراوە و ئەوکات تەمەنی  6ساڵان بوو و 45 کیلۆگرامی بەرز کردەوە.

ئاستی ناوبژیوانان و راهێنه‌رانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قو...

ئاستی ناوبژیوانان و راهێنه‌رانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌رز ده‌كرێته‌وه‌