لە شارەزوور
منداڵان لەبەر نەبوونی شوێنێکی تایبەت بە یاریکردن لەسەر شەقامەکان ماتۆڕ بەکرێ لێدەخوڕن
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
منداڵان و مێرمنداڵانی شارەزوور لەبەر نەبوونی شوێنێکی تایبەت بە یاریکردن لەسەر شەقامەکان ماتۆڕ بەکرێ لێدەخوڕن و هەندێک جار رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
شەقامێکی شارەزوور بووەتە جێگای حەوانەوە و کات بەسەربردنی منداڵان و مێرد منداڵانی قەزاکە، لە شەقامەکەدا بەشێک لە گەنجان ماتۆڕ دەهێنن و بەکرێ دەیدەن بە منداڵان.
گەنجێکی قەزاکە بۆ964 وتی، “ئێرە لە رۆژانی جەژندا قەرەباڵغە و بازاڕمان باشە، بەڵام شەقامەکە هیچ گونجاونییە بۆ ماتۆڕلێخوڕین و ئەوماڵانەی نزیک ئەم شەقامەن تەواو بێزاربوون بە دەنگی ماتۆڕ و تەقەمەنی ئەوماتۆڕانەی ئەدرێن بەکرێ هیچ مەرجێکی تندووتۆڵیان نییە و چەندین منداڵ کەوتوون وبرینداربوەن.
ئەوگەنجە وتیشی، “چەندین جار لەلایەن ئاسایش و پۆلیسەوە دەرکراوین و ماتۆڕمان گیراوە، بەڵام دواتر هاتوینەتەوە ئێرە ومنداڵان لە رۆژانی جەژندا بەزۆری روو لێرەدەکەن ، چونکە لە شارەزورو شوێنێکی گونجاو نییە بۆ یاریکردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ مێرمنداڵان و گەنجان “.
پێداچوونەوە: توانا نەقی