لەبارەى حەجى قاچاغەوە هۆشدارى دەدرێت

کۆتایى مانگى داهاتوو گەشتى حاجیان دەستپێدەکات

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

بڕیارە لە کۆتایى مانگى داهاتوودا گەشتى حاجیانى هەرێم دەستپێبکات، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقافیش هۆشدارى دەدات کە هیچ پڕۆسەیەکى حەج لە دەرەوەى ئەوان رێگەپێدراو نیە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بە 964ـى وت،”رێکارەکانى کۆتاییهاتنى پڕۆسەى حەج تەواو بوو، تەنیا سەرقاڵى وەرگرتنى فیزاین بۆ حاجیانین و دواى تەواو بوونى جەژن خشتەى سەردانییەکان رێکدەخەین”.

بۆ ئەمساڵ، 4 هەزار و 685 حاجى لە هەرێمى کوردستانەوە دەچنە سعودیە، بە وتەى نەبەز ئیسماعیل، کۆتایى مانگى پێنج گەشتەکان دەستپێدەکەن.

لەبارەى حەجى قاجاغ یان ئەوە حەجەى لە دەرەوەى وەزارەتى ئەوقاف ئەنجام دەدرێت، وتەبێژەکەى ئەوقاف وتى،”هیچ پڕۆسەیەکى حەج لە دەرەوەى وەزارەت رێگەپێدراو نیە و ئەوانەى پەیوەندى بەو کەسانەوە دەکەن زەرەر دەکەن، چونکە ساڵى رابردووش کۆمەڵێک کەس پارەى خورا”.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری دەدات لە دوو جۆر ڤیزا

حەج و عومرەی کوردستان هۆشداری دەدات لە دوو جۆر ڤیزا