چوار تیپ گەیشتنە پێش کۆتایی

هه‌ولێر و نه‌ورۆز ماڵئاواییان له‌ جامی عێراق كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق له‌ تۆپی پێ، یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا شكستیان هێنا و له‌ ركابه‌رییه‌كان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی مه‌دینه‌ به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ یانه‌ی نه‌فت دۆڕا به‌ 0-3 گۆڵ، دوای ئه‌وه‌ی سێ لێدانی سزایان گۆڵ نه‌كرد، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاسین سامیه‌، ئه‌مجه‌د رازی و عه‌لی شاخه‌وان لێدانه‌كانی خۆیان فه‌وتاند.
یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاساییدا به‌ 1-1 گۆڵ كۆتایی هات و دواتر به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان هه‌ولێر دۆڕا.
له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ ئه‌نجامێكی قورس و به‌ 0-3 گۆڵ به‌ یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا، له‌و یارییه‌ له‌ یاریگه‌ی زه‌وڕا له‌ به‌غدا كرا.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی زه‌وڕا، نه‌فت، قوه‌ جه‌وییه‌ و شوڕته‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق.

هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق

هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شتی جامی عێراق