21 دەفتەر دۆلاریان بۆ کۆکراوەتەوە

هاوکاریی زیاتر لە چوار هەزار کەمئەندام کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە مانگی رەمەزاندا هاوکاریی چوار هەزار و 350 کەمئەندام کراوە لە شاری سلێمانی و سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامان دەڵێت، ئەمساڵ هاوکارییەکان زۆرتر بوون.

هاوکارییە کۆکراوەکان بریتی بوون لە 305 ملیۆن و 470 هەزار دینار و هەزار سەبەتەی خۆراک.

سامان حوسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، “سوپاسی خێرخوازان دەکەین ئەمساڵ لە چاو رەمەزانی رابردوو هاوکاری و خێر بۆ کەمئەندامان زیاتر بووە”.

وتیشی، “کەمئەندامان پێویستیان بەو هاوکارییەیە، چونکە نە موچەیەکی شایستەیان هەیە نە بارودۆخی ژیانیان گونجاوە”.

یەکێتییەکە لە شاری سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار کەمئەندامی هەیە.

جگە لەوانە، بەپێی زانیارییەکانی یەکێتیی کەمئەندامان، زیاتر لە 300 بەشە گۆشت و مریشک و 100 رایەخ لەگەڵ خۆراکەکاندا دابەش کراون.

رێکخراوەکە ئەمساڵ لە پڕۆژەی ژیانەوە لە گەڕەکی قولەرەیسی 240 شوقەیان پێدرا و دواتر بە تیروپشک بەسەر کەمئەنداماندا دابەش کران، کە بە پێشەکیی کەم و قیستی درێژخایەن دەیاندرێتێ.

ماوەی 11 ساڵە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵەکانی کەمئەندامان تۆم...

ماوەی 11 ساڵە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵەکانی کەمئەندامان تۆمار نەکراون