16 هەزار چاوەڕوانن

ماوەی 11 ساڵە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵەکانی کەمئەندامان تۆمار نەکراون

+964

دیلان محەمەد جەزا

ماوەی 11 ساڵە کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، زیاتر لە 16 هەزار هاوڵاتی چاوەڕوانی تۆمارکردنن لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.

عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بە 964 وت، لە ساڵی 2013ەوە ئەندامی نوێی کەمئەندامان تۆمار نەکراوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

باسی لەوەش کرد، زیاتر لە 16 هەزار هاوڵاتی چاوەڕوانن بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام لە کۆمەڵەکانی کەمئەنداماندا، تا موچەی 150 هەزار دیناری کەمئەندامیان بۆ ببڕێتەوە.

عومەر جەبار دەڵێت، ئەگەر بەپێی ئەو یاسایە بوایە بۆ کەمئەندامان دانراوە، دەبوایە هەر ئەندامێک چاودێرێکی هەبوایە و خزمەت بکرایە، موچەی لە 250 هەزار دیناریش کەمتر نەبوایە.

کەمئەندامان هەر یەکە لە کورتەباڵا و نابینا و تالاسیمیان و ئەو کەسانەی ئەندامێکی جەستەیان نییە، مەرجەکان دەیانگرێتەوە.

کورتەباڵاکان لە رۆژانی هەڵبژاردندا کێشەی دەنگدانیان ه...

کورتەباڵاکان لە رۆژانی هەڵبژاردندا کێشەی دەنگدانیان هەیە