بە بیانوی هەبوونی چەکی کۆکوژ

21 ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا و هاوپەیمانان کۆتاییان بە رژێمی بەعس هێنا

964+

عادل کانەبی

دوای 20 رۆژ لە هێرشی ئاسمانی و زەمینی، رۆژی 9ی نیسان پەیکەری سەدام لەناوەڕاستی بەغدای پایتەخت روخێنراو ئەو رۆژە وەک هێمای رووخانی رژێمی بەعس ناودێرکرا و لەسەرانسەری عێراق کرایە پشوو.

هێرشەکە لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجامدرا، بیانوی هاوپەیمانان هەبوونی چەکی کۆکوژ بوو، ئۆپەراسیۆنەکە ناوی لێنرا “جەنگی ئازادکردنی عێراق” و بە کوژرانی زیاتر لە 200 هەزار عێراقی و پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی کۆتایی هات.

خشتەیەک دانرا بۆ کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێود...

خشتەیەک دانرا بۆ کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق