چی لەسەر نوسرابوو؟

باڵۆنەکەی بارسا فڕی و پایەمێکی بۆ پاریس پێبوو

964+

سۆما حەکیم زادە

یانەی بارسا لە سەروبەندی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بالۆنێکی خستووەتە ئاسمان و پەیامێک بۆ پاریس  نارد.

دوێنێ یانە کەتەلۆنییەکە بەکارێکی سەرنجڕاکێش هاندەرانی سەرسام کرد، لەشۆشیال میدیای یانەکە گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بالۆنێکە و بەرەو ئاسمان هەڵدراوە و لە پشتیەوە بورجی ئیڤڵ دەردەکەوێت و لەسەری نوسراوە “هەمیشە بارسا”.

ئەمە یەکەمجار نییە کە بارسا  پەیامێکی سەرنجڕاکێش دەنێرێت، خوان لاپۆرتا پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی یانەی بارسا، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لافیتەیەکی بە دەوری بێرنابیۆدا هەڵواسیوە و لەسەری نووسرابوو: “بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی ئێوەم”.

بارسا بەدەست پێکانەوە وەزعی شڕە

بارسا بەدەست پێکانەوە وەزعی شڕە