سێ مەزارگەی ئاینی بەیەکەوە دەبەستێتەوە

دانیشتوانی شەنگال وەک ناڕەزایی لە حکومەت خۆیان شەقامێکی سەرەکی چاک دەکەن

964+

دانیشتوانی کۆمەڵگەی خانسۆر لە شەنگال دەستیانکردووە بە چاککردنی رێگایەکی فەرامۆشکراو کە سێ مەزارگەی ئاینی ئێزدی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دەڵێن، حکومەت ئەو ناوچەیەی بەتەواوی پشتگوێخستووە.

ئەو رێگایەی خۆشبەخشەکانی ناوچەکە چاکیانکردوەتەوە، دەکەوێتە بەشی باکوری هەرسێ مەزارگەی ئاینی ئێزدی “ئامادین، شێخ مەند و خاتوون فەخران”.

ئەلیاس خەلەف لە مەزاری ئامادین بۆ بەشی عەرەبی 964 قسەیکردووە دەڵێت، فەرمانگەکانی حکومەت بەڵێنەکانیان جێبەجێ ناکەن بەدرێژایی ماوەی رابردوو ئەو ناوچەیان پشتگوێخستووە، چەندین جار بەڵێنیان پێداین ئەو شەقامەمان بۆ قیرتاو بکەن، دێن و دواتر ون دەبن.

“وەک ناڕەزایی گەیاندن بڕیارمانداوە بە چاککردنی شەقامەکە بەکۆکردنەوەی کۆمەک، شەقامەکە قیرتاو دەکەین و چیتر چاوەڕێ نابین” ئەمەش قسەی ئەلیاس خەلەفە.

ئێزدییەکانی شەنگال خواستیان ئەوەیە، بەر لە هاتنی سەری ساڵی ئێزدی ئەو رێگەیە تەواو بکرێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، ئەمساڵ پێشبینی دەکەن ژمارەیەکی زۆری ئێزدی لە دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بۆ بەشداری لە بۆنە ئاینەکان، هاوکات ژمارەیەکی زۆری ئێزدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال دەستی لەکارکێشایەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال دەستی لەکارکێشایەوە