لە مانگی رابردوودا

لە سلێمانی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری زیاتر بووە وەک لە سروشتی

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 832 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایکبوون، تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لەدایکبوون بە نەشتەرگەری زیاتر بووە 110 حاڵەتی لەبارچوونیش هەبووە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو هەزار و 830 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری سلێمانییان کردووە و هەزار و 378 نەخۆش داخڵ کراون.

بە پێی ئامارەکە، لەو رێژە منداڵەی لەدایکبوون 417 منداڵیان كوڕ بوون و 415 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 325 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایكبوون و 507ـیان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.

“لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 134 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 11 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و حاڵەتێکی لە دایكبوونی سیانە هەبووە، هەروەها 110 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە و هەزار و 16 سۆنەریش گیراوە”، تەندروستی سلێمانی وادەڵێت.

مانگی دووی ئەمساڵ 943 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایک بوون و رێژەی منداڵبوونی سروشتی بەرزتر بوو لە نەشتەرگەری، هەروەها 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆمار کرابوو.

هۆڵێکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجە دە...

هۆڵێکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجە دەکرێتەوە