هۆکارەکەی چییە؟

لە چیای گڵەزەردە دوور لە چاوی هاوڵاتییان چاودێری مانگ دەکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوور لە چاوی هاوڵاتیان لەسەر چیای گڵەزەردە لە رێگەی دوو تەلیسکۆبەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت.

کەمال فاتیح، راسپێردراوی لیژنەی بینینی مانگ لە گڵەزەردە بە 964ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوور لە چاوی هاوڵاتیان چەند کەسێک دەچنە سەر چیای گڵەزەردە و بە بەکارهێنانی دوو تەلیسکۆب چاودێری بینینی مانگ دەکەن، دواتر راپۆرتی کۆتایی دەدەن بە ئەوقاف.

کەمال فاتیح رایشیگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆیەکی ئیتاڵی [ کەمال فاتیح ناوی زانکۆ ئیتاڵییەکەی ئاشکرا نەکرد] ئامادەکاری دەکەن بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی شوێنەوار لەسەر چیای گڵەزەردە بۆ کاروباری فەلەکناسی.

964 دەزانێت، یەکێک لە هۆکارەکانی دروستکردنی سەنتەری شوێنەوار لەسەر چیای گڵەزەردە ئەوەیە کە ساڵانی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی لیژنەکە لە کاتی چاودێری کردنی مانگ بەبێ هیچ ئامێرێکی پێشکەوتوو رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ساڵانە لە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزان، لیژنەی بینینی مانگ دەست دەکەن بە پرۆسەی چاودێری کردنی مانگ و وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، پشت بە هیچ وڵاتێک یان ناوەندێکی فەلەکناسی نابەستن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا

لە چەند شوێن چاودێری بینی مانگ دەکرێت؟

لە چەند شوێن چاودێری بینی مانگ دەکرێت؟

سبەی یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە

سبەی یەکەم رۆژی مانگی شەعبانە