لە دوزخورماتوو

هەواڵگریی عێراق: بازرگانی ماددەی جیوەمان گرتووە

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە بۆسەیەکدا لە لایەن دەزگای ھەواڵگریی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگریی پارێزگای سه‌ڵاحەدین، پێنج بازرگانی ماددەی جیوە، کە لە پارێزگای سەڵاحەدینەوە هاتبوونە خورماتوو، درەنگانێکی شەوی رابردوو دەستگیرکران، ئه‌مه‌ش دووه‌م باندی له‌م جۆره‌یه‌ لە ماوەی هەفتەیەکدا له‌ خورماتوو دەستگیر ده‌کرێن.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگری عێراق له‌ دوزخورماتوو بە 964ـی وت، رۆژانە بەردەوام بەدوای ئەو کەسانەوەن کە بازرگانی بەو ماددەیەوه‌ دەکەن و چاودێریی چڕیان لەسەرە و شه‌وی رابردووش لە بۆسەیەکدا لەناو سەنتەری قەزاکە پێنج بازرگانەکە لەکاتی مامەڵەکردندا لە ناو خانویەکدا دەستگیر کران، کە مەبەستیان بووە بچنەوە پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی، هەفتەی پێشوش دوو گەورە بازرگانی تر دەستگیرکراون و ئەمڕۆش سەرجەمیان رەوانەی دادگای سەڵاحەدین دەکرێن بە مەبەستی لێکوڵێنەوەی زیاتر.

ئەو سەرچاوەی هەواڵگری، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ماددانەی کە پێیان بوو، جارێ دیار نییە بڕەکەی چەند بووە، بەڵام لە کاتی مامەڵەکردندا دەستگیرکراون، کە بڕی ئەو پارەیەی بۆی ئامادەکرابوو نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بووە.

جیوە (زه‌ئبەق) ماددەیەکی کیمیاوی و مەترسیدارە و بازرگانی کردن پێیەوە قەدەغەیە و نابێت ئەو ماددەیە لەلای خەڵکی ئاسایی هه‌بێت، ماددەکە بۆ ئامێری پێوانەی گەرما و پاتری ئۆتۆمبێل و چەند مەبەستێکی دیکەی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ش بەکاردەهێنرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزیرى دەرەوەى ئێران: زانیاری هەواڵگریمان لەبارەی هێر...

وەزیرى دەرەوەى ئێران: زانیاری هەواڵگریمان لەبارەی هێرشه‌كه‌ی هەولێر داوەتە عێراق