جارێكی دیكه له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتا
“زه‌حمه‌تی بۆ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه هه‌بوو له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه”
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌م به‌یانییه زوو، جارێكی دیكه ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگیرسا و ژماره‌یه‌كی زۆری دوكان سووتان.
په‌یامنێرانی 964 هه‌رزوو له شوێنی رووداوه‌كه بۆ رووماڵ ئاماده‌بوون.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كانی ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت، له سه‌ره‌تای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا كێشه له نێوان كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی و خه‌ڵك و دوكانداره‌كان هه‌یه و كارمه‌ندان ناتوانن به ئاسانی كار بۆ كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8.4.2024 ئاگر له به‌شێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له‌وه‌ته‌ی كه‌متر له دوو مانگدا و له 27ی شوباتی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره بازاڕه‌كه‌ی گرته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا