دیسان سووتا
كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه چۆن باسی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن؟
964+
شیراز عه‌بدوڵا
چه‌ند كاسبكارێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، سه‌ره‌تاكانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی بازاڕه‌كه بۆ 964 باس ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له كاسبكاره‌كان ده‌ڵێت، ئاگره‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو بوو، تراكتۆرێك هات و ته‌نكه‌ره ئاوێكی هێنا، دواتر به‌رگریی شارستانی گه‌یشتن.
وتیشی، دوكانه‌كانی كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی ئه‌وروپی سووتاون و ئه‌وه‌ی من بزانم سێ كۆڵان سووتاون.
ئه‌م به‌یانییه جارێكی دیكه له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتا و هێشتا زه‌ره و زیانه‌كانی دیار نین.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا