بارن دەبارێت

لە دیالە و خانەقین بەهۆی بارانەوە پشوو راگەیەنرا

964+

راژان مەجید – خانەقین

لە دیالە و خانەقین پشوو راگەیەنرا، ئەوەش بەهۆى دەستپێکردنى بارانى بەخوڕ و مەترسییەکانى دروستبوونى لافاو.

بەهۆى باران بارین و مەترسى دروستبوونى لافاو، لە پارێزگاى دیالە و قەزاکانى پشووى ناوەندەکانى خوێندنى حکومى و کەرتى تایبەت بۆ رۆژى دووشەممە 8.4.2024، راگەیەنرا.

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین بە 964ـى وت،”پشووەکە خانەقینیش دەگرێتەوە و ناوەندەکانى خوێندنى پەروەردەى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە پشوودا دەبن”.

بە وتەى قایمقامى خانەقین، جگە لە پشووى قوتابخانەکان، دەوام لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاسایى دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە،  ناوەندەی نیشتیمانی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی عێراق نوسراوێکی (خێراو بە پەلەی) ناردووە، تیایدا هاتووە، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ روو لە عێراق دەکات و چوار رۆژ لەسەر یەک بەردەوام دەبێت، رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.

بەپێی نوسراوێکی نهێنی چوار رۆژی داهاتوو بارانەکەی زۆر ...

بەپێی نوسراوێکی نهێنی چوار رۆژی داهاتوو بارانەکەی زۆر بە خوڕ دەبێت و دەشێ لافاو دروست ببێت