لە رۆژانى جەژندا

بارهەڵگرەکان بۆیان نیە بچنە سەیران

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر بڕیاریداوە، لە رۆژانى جەژنى رەمەزاندا رێگا بە بارهەڵگرەکان نادرێت بچنە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان.

لە راگەیەنراوەکەى هاتووچۆى هەولێردا هاتووە، بەهۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بەمەبەستی گەشت وسەیرانکردن سەردانی سەیرانگاکان وشوێنەگەشتیارییەکان بکەن، بۆیە لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو ریکخستنی هاتووچۆ بڕیار درا بەقەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو رێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان.

رونیشکراوەتەوە، لە دواى تەواوبوونى پشوى جەژن بڕیارکە هەڵدەگیرێت.

بارهەڵگرەکانی دەربەندیخان بۆیان نییە لە پارک و کۆڵانە...

بارهەڵگرەکانی دەربەندیخان بۆیان نییە لە پارک و کۆڵانەکان بوەستن