دەربەندیخان بۆ رۆژانی جەژن و پشوو چەندین رێکاری راگەیاند

964+

توانا نەقی

بۆ رۆژانی جەژن و تەنانەت دوای جەژنیش ئیدارەی دەربەندیخان چەندین رێکاریان لە رووی ئەمنی و چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکان راگەیاند.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بۆ 964 وتی، وەک چۆن لە شەوانی قەدر رێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ رۆژانی جەژن و تەنانەت دوای جەژنیش کە هاوڵاتیان دەچنە سەیرانگاکان رێکاری توندووتۆڵیان راگەیاندووە.

وتیشی، بە چەندین خاڵ لە لیژنەکانیان و لایەنی ئەمنی قەزاکەیان راسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە پێکهاتوون لە:

– دانانی مەفرەزەی جێگیر و نمایشی شەوانەی هاوبەش لەلایەن هێزەکانی ناوخۆوە بە هاوبەشی لەناو شاردا بۆ لێپێچینەوە لە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیلی بێزارکەر و هەڵگری چەکی بێ مۆڵەت و کەرەستەکانی شەڕکردن.

– کۆنتڕۆڵکردنی باردۆخی سەیرانگاکان لەرۆژانی دوای جەژن وپشوەکاندا، هێزەکانی ناوخۆ لە ئەرکدا دەبن بەتایبەت لە سەیرانگاکانی شەمێران و بان قۆین و دێوانە/قەرەداغ بەمەبەستی بەسەربردنی کەشێکی خۆش و ئارام بۆهاوڵاتیانی خۆشەویست.

– بەشی پۆلیسی دارستان هەڵدەستن بە لێپێچینەوە و رێگری کردن لەو بەلەم و ماتۆڕانەی کە لەناو دەریاچەی دەربەندیخانن و هیچ مەرجێکی گواستنەوەی گەشتیاریان تێدا نییە.

– پۆلیسی چاودێری کردنی بازاڕ چاودێری بازاڕ و دوکانداران بکەن بەمەبەستی قەدەغەکردنی یاریە تەقەمەنیەکان.

– لیژنەی زیادەڕەوی قائیمقامیەت لە گەڕان و دەرچونەکانیان بەردەوام دەبن لە رۆژانی جەژن و پشوەکاندا بەمەبەستی رێگری کردن لە زیادەڕەوی.

– کۆبونەوە و ئاگادارکردنەوەی دوکانی چاکردنەوەی ماتۆرسکیلەکان کە بەهەموو شێوەیەک بەستنی ئامێری بێزارکەر لە ماتۆڕسکیل قەدەغەیە و بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

لە هەولێر و دەربەندیخان لیژنەکانی قایمقامیەت بەدوای ت...

لە هەولێر و دەربەندیخان لیژنەکانی قایمقامیەت بەدوای تەقەمەنی یاری منداڵان دەگەڕێن