لە هەولێر

ئه‌مشه‌و یادی هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید ده‌كرێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گرووپی‌ موزیكی‌ ره‌سه‌ن له‌ وه‌رزێكی‌ نوێی‌ كاره‌كانی‌، كلیپی‌ “وه‌فایه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جه‌لال سه‌عید” بڵاو ده‌كاته‌وه.

هونه‌رمه‌ند دلێر گه‌رمیانی به‌ 964ی وت، گرووپی موزیكی ره‌سه‌ن به‌ سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند شێرزاد سه‌رسپی، له‌ وه‌رزێكی نوێی كاره‌كانیدا، كلیپی “وه‌فایه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید” بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌م كاره‌ی گرووپی موزیكی ره‌سه‌ندا، زیاتر له‌ 35 هونه‌رمه‌ند به‌شدارن.

وتیشی، كلیپه‌كه‌ له‌ پێنج گۆرانیی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جه‌لال سه‌عید پێكهاتووه‌، كه‌ به‌ شێوازێكی پرۆفیشناڵی موزیكی ره‌سه‌نی كوردی كاری بۆ ئه‌نجام دراوه و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر نۆی‌ شه‌و، له‌ هۆڵی‌ رۆشنبیری به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان بكرێت.

هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید، لە ساڵی 1953 لە شاری مەھاباد لەدایک بووە، دواتر خانەوادەکەی روو دەکەنە باشووری کوردستان و ماوەیەک لە شاری رواندز دەمێننەوە، پاشان لە ساڵی 1956 ماڵیان دەچێتە شاری ھەولێر و لە گەڕەکی سەیداوە نیشتەجێ دەبن.

لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌رده‌كه‌وێت و لەگەڵ ھونەرمەندانی وەک محەمەد جەزا، عارەب عوسمان، قادر زیرەک و نیزام شوکر، سەڵاح داودە و مەحمود محەمەد و عوسمان حوسێن و چەندانی دیكه‌ بەشدارییان لە ئاھەنگە تایبەت و گشتییه‌كاندا کردووە و دواتر ده‌یان به‌رهه‌می له‌ ته‌له‌ڤزیۆن تۆمار كردووه‌ و یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر.

ھونەرمەند جەلال سەعید لە 9.12.2013 بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

گروپێکی هونەری لە هەولێرەوە چوونەتە ئاکرێ و گۆرانی خۆش...

گروپێکی هونەری لە هەولێرەوە چوونەتە ئاکرێ و گۆرانی خۆش دەچڕن