جەژن لە سلێمانی

“لیژنەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادەکراون”

دیلان محەمەد جەزا

گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەکاری کردوە بۆ جەژنی رەمەزان، وتەبێژی گەشتوگوزار دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت گەشتیارێکی زۆر سەردانی سلێمانی بکات.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964 وت، سێ لیژنەی تایبەت بە گەشتوگوزار دانراون، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتنی گەشتیاران.

باسی لەوە کرد، لیژنەیەک لە بازگەی تاسڵوجە و لیژنەیەک لە بازگەی عەربەت دانراون بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، پێدانی نەخشەی شوێنە گەشتیارییەکان بە گەشتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەک دانراوە بۆ چاودێری هۆتێل و چێشتخانەکان، بۆ ئەوەی رێگریی بکەن لە هەر قۆرخکاری و گرانکردنی نرخ.

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بەهۆی ئەوەی نەورۆزیش کەوتە ناو مانگی رەمەزانەوە، پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەن لە رۆژانی جەژن بۆ شاری سلێمانی دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا