سۆراغێكی به‌رده‌وام
964 چۆن هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌ى دۆزییه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژى 28.3.2024 له كۆیه هاوڵاتییه‌ك له ماڵ چووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌م هه‌واڵه به دوو دێڕ و وێنه‌یه‌ك زۆربه‌ى سۆشیاڵ میدیاكانى كۆیه‌ى ته‌نیبوو، ته‌نیا هه‌واڵێك بوو و به‌س.
بوو به پێنج رۆژ ئه‌م هاوڵاتییه هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ یه‌كێك له سۆشیال میدیاكانى كۆیه‌ش هه‌واڵێكی تازه‌یان له‌سه‌ر ونبوونى هاوڵاتییه‌كه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه ئه‌وه‌ی ده‌بیندرا ته‌نها ئه‌و زانیاریه كۆنه بوو كه پێشتر له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى بڵاوكردبووه‌وه.
رۆژى 1.4.2024، 964 ده‌ستى به سۆراغكردن كرد، بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌ى كۆیه كه ناوى (شێروان سابیر رەسوڵ) ته‌مه‌ن نزیكه‌ى 50 ساڵه، له‌رێگه‌ى یه‌كێك له‌و ژماره مۆبایلانه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه بڵاوكرابووه‌وه، په‌یوه‌ندى كرد، یه‌كێك براكانى شێروان به ناوى شۆڕش وه‌ڵامی دایه‌وه، بۆی پشتڕاستكردینه‌وه كه به‌ڵى ماوه‌ى پێنج رۆژه براكه‌ى له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شۆڕش به 964ـى وت، براكه‌ى نه‌خۆشی مێشك و ده‌مارى هه‌یه و له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1986 به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى حكومه‌تى پێشووى عێراق تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت كۆنتڕۆڵى خۆی بكات
ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نه‌بوو ئه‌م هاوڵاتییه له‌ماڵ ده‌ربچێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو به‌قسه‌ى براكه‌ى، تا پێش ساڵى 2014 چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ونبووه، به‌ڵام دۆزراوه‌ته‌وه.
دوایین زانیاری كه ئه‌و رۆژه شۆڕش به 964ـى دا، ئه‌وه‌بوو كه بیستویانه براكه‌ى له كۆیه‌وه له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى گه‌راج چووه‌ته سلێمانى، ئه‌مه بۆ 964 سه‌رداوێك بوو بۆ به‌دواداچوونى زیاتر، رۆژانه له‌گه‌ڵ شۆڕش له‌سه‌ر هێڵ بووین تا زانیارى نوێتری لێ بزانین.
رۆژى 6.4.2024 واتا نۆ رۆژ دواى ونبوونى، جارێكی دیكه 964 سۆراغێكی دیكه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌ى كرده‌وه، شۆڕش ده‌ڵێت “سه‌ردانى سلێمانیشمان كرد و دوو شه‌و و دوو رۆژ به‌دوایدا گه‌ڕاین و نه‌ماندۆزییه‌وه”
ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌و شۆفێره‌ش كردبوو كه ئه‌و رۆژه له كۆیه‌وه گه‌یاندبوویه سلێمانى، پێیى وتبوون “كاتێك له گه‌راجى سلێمانى دامنا، هه‌وڵى راگرتنى ته‌كسى ده‌دا بچێته ناو سلێمانى، منیش هاوكاریم كرد و تاكسییه‌كم بۆ راگرت و به‌ره‌و ناو سلێمانى به‌ڕێكه‌وت”.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه به چه‌ند كاتژمێرێك، كه وێنه‌یه‌كی كه‌سه ونبووه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا بوو، له‌كه‌ركووكه‌وه په‌یوه‌ندی به ئۆفیسی 964 كرا‌و وێنه‌ى كه‌سێكیان بۆ ناردین كه به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ گیانى له ده‌ستداوه و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى له پزیشكى دادى كه‌ركووكه، ئه‌وكه‌سه‌ى وێنه‌كه‌ى بۆ ناردین دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ى كه هاوڵاتییه‌كه‌ى كۆیه بێت، به‌ڵام چونكه له‌هه‌واڵه‌كه ئاماژه به ونبوونى كرابوو، گومانى كرد كه ئه‌و ته‌رمه‌ى له پزیشكى دادى كه‌ركوكه هه‌مان ئه‌و هاوڵاتییه بێت.
وێنه‌ى كه‌سه گیان له‌ده‌ستداوه‌كه گه‌یشته ئۆفیسی 964، به‌ڵام بۆ زانینی راستى و دروستى ئه‌م كه‌سه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه كه ئاخۆ هه‌مان ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كۆیه‌یه، بۆ 964 قوڕس بوو كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه بكات و پێیان بڵێت، ئه‌وه برا ونبووه‌كه‌تانه؟
په‌له‌مان له ئاگاداركردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى ونبووه‌كه نه‌كرد، چونكه بنه‌ماكانى كارى سۆراغكردن له 964 به‌تایبه‌تیش بۆ وه‌ها رووداوێك كه ئازار به‌خشه، جگه له پابه‌ندبوون به ئیتیكه رۆژنامه‌وانییه‌كه هه‌مانكات له رووه مرۆییه‌كه‌ش خۆمان به‌رپرسیار كردووه و حه‌زمان نه‌كردووه هیچ كه‌سێك به‌هه‌واڵ و زانیارییه‌كانمان ئازاریان پێبگات.
باشترین رێگه‌چاره بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى راستى و دروستى ئه‌م وێنه‌یه ، پۆلیسه وه‌ك لایه‌نه فه‌رمییه‌كه به‌وپێیه‌ى ئه‌ركى پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیانیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
كاتژمێر نزیكى 5:00 ئێواره بوو، په‌یوه‌ندیمان به عه‌مید عه‌لى عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاى كۆیه كرد، چیرۆكى هه‌واڵه‌كه‌مان بۆ باسكرد و وێنه‌كه‌مان بۆ نارد، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌شێوازى خۆیان كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگادار بكه‌نه‌وه و راستى و دروستى ئه‌م وێنه‌یه‌ش ئاشكرا بكرێت.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس باسی له‌وه كرد كه “ده‌ڵێن گوایه كه‌سێكی نه‌خۆش له قه‌زاكه‌یان ونبووه”، به‌ڵام به ورده‌كارى ونبوونه‌كه‌ى ئاگادار نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ى 964 ئاگادارى كردنه‌وه.
هەمان کات وێنەکەمان نارد بۆ چەند دۆستێکی 964 لە کۆیە بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە كه ئاخۆ کەسەکە خۆیەتی، ئەوانیش گورج گەیشتنە لای دەزگا ئەمنییەکان و رۆڵی زۆریان هەبوو لەوەی چارەیەک بدۆزنەوە.
به‌ڵێ .. وێنه‌كه راست ده‌رچوو..!
كه‌سوكاره‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه برا ونبووه‌كه‌یانه، پۆلیسیش له‌رێگه‌ى خۆیه‌وه بۆ كارئاسانى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى براكه‌یان په‌یوه‌ندى به پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه كردبوو.
كاتژمێر 7:25 ده‌قیقه یه‌كێك له كه‌سوكارى ئه‌و هاوڵاتیه ونبووه، په‌یوه‌ندیان به ئۆفیسی 964ـه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى ناونیشانى پزیشكی دادى كه‌ركوك وه‌ربگرن و دواتر به‌م شه‌وه به‌ڕێكه‌وتن بۆ كه‌ركوك.
له كۆیه به‌زیندوویی ونبوو له كه‌ركوك به مردویی دۆزرایه‌وه… ئه‌وه چۆن روویدا؟
دواى پشتڕاستكرنه‌وه‌ى وێنه‌ى كه‌سه ونبووه‌كه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه، 964 ده‌ستى به سۆراغكردن كرده‌وه، كه ئاخۆ رووداوى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م هاوڵاتییه‌ى كۆیه چۆن روویداوه، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو پۆلیسی كه‌ركوك كرد، یه‌كێك له‌وان بۆی ئاشكراكردین، كه ئه‌و هاوڵاتییه به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه رووداوه‌كه‌ى هاتوچۆ له ناحیه‌ى پردێ بووه و دواى گیان له‌ده‌ستدانیشی ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكی دادى كه‌ركوك كراوه.
پێشتر 964 به‌م رووداوه‌ى زانیبوو و هه‌واڵیشى له‌سه‌ر بڵاوكردبوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنه‌بوو، نه‌مانزانى ئه‌وه هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى كۆیه‌یه.
هه‌واڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو..
دره‌نگاى شه‌وى 29 له‌سه‌ر 30ـى ئادارى 2024 زانیاری گه‌یشته ئۆفیسی 964 كه رووداوێكی هاتوچۆ له ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به كه‌ركوك روویداوه، دواى به‌دواداچوون وه‌رگرتنى زانیاری، ده‌ركه‌وت ئەو کەسە لەكاتی پەڕینەوە لە شەقامەكەی بەردەم دادگای پردێ ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وكات سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی پردێ بە 964ـی وتبوو ”ئەو کەسەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە تەمەنى نزیکەى 50 ساڵ دەبێت و هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبووه و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كه‌ركوك كراوه”.
دوایین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شۆفێره‌ى به ئۆتۆمبێل له‌و هاوڵاتییه‌ى داوه له‌لایه‌ن پۆلیسى (پردێ) وه ده‌ستگیر كراوه، كه‌سوكارى هاوڵاتییه‌كه‌ى كۆیه‌ش كه دوێنێ شه‌و چووبونه كه‌ركووك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى براكه‌یان، به‌هۆى هه‌ندێك رێكاره‌وه نه‌یانتوانیبوو وه‌ریبگرنه‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چونه‌ته‌وه ناحیه‌ى پردێ و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وته‌یان وه‌رگیراوه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى وه‌ربگرنه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه قه‌زاى كۆیه‌و لە گۆڕستانی (شەهیدان)ى ئه‌و شاره بەخاکى بسپێرن.