سلێمانیشی بۆ گه‌ڕاون
بوو به 9 رۆژ و هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى كۆیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى نۆ رۆژه هاوڵاتییه‌كی قه‌زاى كۆیه، دواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له ماڵه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پێشتر به كه‌سوكاری راگه‌یندرابوو كه چووه‌ته سلێمانى، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن، له‌وێش نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌سه ونبووه‌كه ناوى شێروان سابیر رەسوڵ، ته‌مه‌نی نزیكه‌ى 50 ساڵە و له رۆژى 28.3.2024 ونبووه.
شۆڕش، براى كه‌سه ونبووه‌كه به 964ـى وت، ماوه‌ى دوو رۆژ له سلێمانى بۆی گه‌ڕاون به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و شۆفێرى تهكسییهى له كۆیه براكه‌مى بردبووه سلێمانى وتى له گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین دامناوه و دواتر داواى ته‌كسی كردووه بۆ ناو شار، ئه‌ویش ته‌كسی بۆ گرتووه چووته ناو شاری سلێمانى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد لایه‌نه پویهندیدارهكانیان له سلێمانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى براكه‌یان بۆ بده‌ن.
به‌قسه‌ى شۆڕش جه‌لال، براكه‌ى نه‌خۆشی مێشك و ده‌مارى هه‌یه و له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1986 به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى حكومه‌تى پێشووى عێراق تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه، ناتوانێت كۆنتڕۆڵى خۆی بكات.
باسی له‌وه‌شكرد، تا پێش ساڵى 2014 چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ون بووه، به‌ڵام دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆرى خایاند.
كه‌سوكارى ئه‌م كه‌سه ونبووه ئه‌م ژماره موبایلانهیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ر شوێنێك بیندرا، په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07734214839
07501212682