هەموو هەرێم دەبێتە یەک سیستم

تۆماری لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەکان بە دیجیتاڵی دەکرێت و 15 رۆژ مۆڵەت دەدرێت

964+

فەهمی نەبی

لەمانگی ئابی ساڵی رابردوەوە وەزارەتی تەندروستی نوسراوی بۆ نەخۆشخانەکانی لەدایکبوون ناردووە، ئاگاداریان دەکاتەوە بەهاوکاری رێکخراوی یونسێف سیستمی تۆماری ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو بۆ شێوەی دیجیتاڵی دەگۆڕێت. نەخۆشخانەی هەریر سیستمەکەی دەستپێکردووە و 15 رۆژی وەک مۆڵەتی ناو تۆمارکردن دیاریکردووە.

د.نورجیهان عەلی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە دەڵێت، “هەموو نەخۆشخانەکانی کوردستان بە یەک سیستم دەبەسترێنەوە و یەک داتای هاوبەشمان دەبێت و بەوردی دەتوانین داتا دەستبخەین”.

ئەوەشی وتووە، پێشوتر هەڵەی زۆر لە تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەکرا، فەرمانبەری تۆمار دووچاری کێشەی زۆر دەبوو، بەڵام لە سیستمە نوێیەکە ئەوە نامێنێت.

سیستمە دیجیتاڵیەکە ناوی (CRVS)ە، رێکخراوی یونسێف سەرپەرشتی دەکات و بۆ هەموو نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لاپتۆپێکی بەخشییوە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە 964ی وت، پێشوتر داتاکان بە دەست دەنوسران و دواتر بە بەرید بۆ وەزارەتی تەندروستی دەنێردران، هەڵەی زۆری تێدا دەکرا، بەڵام بەپێی ئەم سیستمە نوێیە هەڵەکردن نامێنێت و جگە لەوە داتایەکی وردمان لەدەست دەبێت.

شوێنی مانەوە بۆ پزیشکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران...

شوێنی مانەوە بۆ پزیشکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران دابینکرا