شەوی رابردوو

مێسی گەڕایەوە بەڵام نەیتوانی سێ خاڵ مسۆگەر بکات

سۆما حەکیم زادە

شەوی رابردوو ئینتەرمیامی لە رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەرامبەر کۆلۆرادۆ یاری کردو دوای 90 خولەک یاریکردن هەردوو یانە بە ئەنجامی 2-2 یارییەکە کۆتایی هات.

لە گێمی یەکەمدا یانەی کۆلۆرادۆ توانی لە خولەکی 45 بە لێدانی سزا گۆڵ تۆمار بکات، لە سەرەتای گێمی دووەمیشدا مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس چوونە ناو یاریگا بۆ ئەوەی دۆخی تیپەکەیان بگۆڕن، ئەوانیش سەرکەوتوو بوون لەو کارەدا و گۆڵەکانی خۆیان تۆمار کرد.

بەڵام ئەم خۆشییە زۆری نەخایاند و یانەی بەرامبەر گۆڵی یەکسان بوونیان لە مەیامی تۆمارکرد، بەم هۆیەوە تیپەکەی مێسی نەیانتوانی سێ خاڵ بەدەستبهێنن.

رەنگە ئەم یەکسانبوونە زۆر دڵخۆشکەر نەبێت بۆ هاندەران و ستافی تەکنیکی و بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە، بەڵام گەڕانەوەی مێسی بۆ یاریگا دوای پێکانێکی تاڕادەیەک دورودرێژ لە چەند یارییەکدا دەبێتە هەواڵێکی خۆش بۆیان لە هەفتەکانی داهاتوودا.