بە تیمێک لە موسڵن

هارڤارد هاتووە پەیکەرە تێکشاوەکانی دەستی داعش چاکبکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی زانکۆی هارڤارد ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە لەناوچووەکانی مۆزەخانەی موسڵ راگەیاند، بەهۆی ئەو وێرانکارییەی کە لە سەردەمی رێکخراوی داعشدا تووشی بووە.

وەزارەتی رۆشنبیری عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 ئاماژەی بەوەکردووە و دەشڵێت، لە سەردانێکیاندا بۆ مۆزەخانەی رۆشنبیری موسڵ، شاندێکی زانکۆی هارڤارد چاویان کەتووە بە کاریگەرییەکانی ئەو وێرانکارییەی لە سەردەمی کۆنترۆڵکردنی چەکدارانی رێکخراوی داعش بەسەر شاری موسڵ و بەسەر مۆزەخانەکەدا هاتووە.

تیمەکە، خۆشحاڵبوون بە هەوڵەکانی تیمی هاوبەشی عێراق و فەرەنسا لە نۆژەنکردنەوەی پارچە شکاوەکان، و ئامادەیشیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە پشتگیریکردنی پڕۆژەکە، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.

شاندەکە، لە توێژەری بواری هونەرە میوزیکییەکان، دکتۆر ئیڤ سەدا، توێژەری بواری شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی سارا شێلی، و بەرپرسی میسیۆنی ئەڵمانیا دکتۆر کارین رادنەر، و لەلایەن بەرپرسی مۆزەخانەی رۆشنبیری موسڵ زەید غازی پێشوازییان لێکراوە.

مۆزەخانەی موسڵ كە لەساڵی 1952 دروستكراوە، بەپێی ڤیدیۆیەك کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە بڵاوکرایەوە و هەموو پەیكەر و دیواربەند و پاشماوە مێژووییەكانی نێو مۆزەخانەی موسڵ لەلایەن داعشەوە تێكشكێندران.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا چەکدارانی داعش، کە چەند چەکدارێک بوون، بەبێ ئەوەی رووخساری خۆیان حەشار بدەن، ئەو پارچە شوێنەوارە مێژووییانەی مۆزەخانەی موسڵیان دەشکاند، ئەو پارچە شوێنەوارانە بایەخی مێژوویی گرنگیان هەیە و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا.

چوار ساڵە مۆزەخانەی سلێمانی چاوەڕێی 250 هەزار دۆلارەکەی...

چوار ساڵە مۆزەخانەی سلێمانی چاوەڕێی 250 هەزار دۆلارەکەی ژاپۆنە