هێشتا 70%ی فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە

بانکی شێلادزێ تا 12ی شەو موچە دابەش دەکات

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بانکی شیلادزێ بڕیایداوە تا 12ی شەو دەرگای بانکەکە کراوە بێت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

ژمارەی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە ناحیەی شێلادزێ و دێرەلوک موچە وەردەگرن شەش هەزارن.

حاجی یاسین بەڕێوەبەری بانکی شێلادزێ بە 964ی وت، “بەهۆی مانگی رەمەزانەوە فەرمانبەرانمان تا کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ مووچە دابەشدەکرن، بەڵام لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو تا 12:00ی شەو موچە دابەش دەکەین”.

بەڕێوەبەری بانک ئاگاداری فەرمانبەران و خانەنشینانی سنوورەکەی دەکات، ئەوانەی بەڕۆژ نەیانتوانیوە بێن بۆ وەرگرتنی موچە ئەمشەو دەتوانن بێن، ئەمەش چونکە تەنیا 30%ی فەرمانبەران موچەیان وەرگرتووە، 70% هێشتا موچەیان وەرنەگرتووە.

لەسنووری قەزای ئامێدی بە شەش ناحیەوە تەنیا سێ بانکی حکومی هەیە ئەوانش لە “ناوەندی ئامێدی، ناحیەی شێلادزێ، ناحیەی سەرسنگ” هەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

خانەنشینانی هەولێر موچەی مانگی سێیان وەرگرت

خانەنشینانی هەولێر موچەی مانگی سێیان وەرگرت