دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن
خانەنشینانی هەولێر موچەی مانگی سێیان وەرگرت
964+
شۆرش عەبدوڵا- هەولێر
دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو کراوە و ئەمرۆ موچە بە خانەنشینان درا.
پەیامنێری 964 چوەتە بانکەکانی هەولێر و چەند خانەنشینێکی دواندووە، سەرجەمیان خۆشحاڵن کە حکومەت بڕیاری دابەشکردنی موچەی داوە دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی موچەی مانگی شوبات.
خانەشینان ئەمرۆ لە کاتێکدا موچەی مانگی سێ وەردەگرن کە تەنیا یەک هەفتە بەسەر وەرگرتنی موچەی مانگی پێشوو تێپەڕیوە، کە ئەویان دوای زیاتر لە 50 رۆژ دابەشکرابوو.
ئەو خانەنشینانەی قسەیان بۆ 964 کردووە دەڵین، بەشێکی موچەکەیان دەدەن بە پێداویستی جەژن و بەشەکەی دیکەش بۆ قەرز و قست دەڕوات، سەرجەمیشان کۆکن لەسەر ئەوەی دابەشکردنی ئەم موچەیە جوڵە دەخاتەوە بازاڕ و دەیبوژێنێتەوە .
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین