نیشانەکانی چین؟
پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە و پزیشکێک دەڵێت، هەمان نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایە.
رۆژانە بەهۆی تووشبوون بەو پەتایەوە هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان دەکەن بە مەبەستی چارەسەر.
بەکر نەژاد، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پەتایەکە نزیکەی دوو هەفتەیەکە هەیە زۆر بڵاوە و رۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.
وتیشی، “پەتاکە قورسە و نیشانەکانی لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت و لەبەرئەوەی ڤایرۆسیشە تەنیا دەرمانی نیشانەکان دەدرێت بەو کەسەی پەتاکە دەگرێت، بۆ نموونە ئەگەر کۆکە یان تای هەبێت دەرمانی ئەوەی دەدرێتێ”.
بە بڕوای ئەو پزیشکە، پەتاکە بە زوویی ئیلتیهاباتی سینگ و خوێن بەرزەدەکاتەوە و تاش بەهەمانشێوە، بۆن و تام ناهێڵێت و بێهێزی لە کەسی تووشبوودا دروستدەکات.
سەبارەت بە چارەسەری پاتاکە، ئەو پزیشکە رایگەیاند، پەتاکە ڤایرۆسییە و دەبێت دەورانی خۆی تەواو بکات، بەڵام وەک ئەو دەڵێت، ئیسراحەت و خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی هۆکاری چارەسەرن.