گرافیکی توندوتیژی بەرامبەر ژنان - وێنە: ئاژانسەکان
لە ئێران
لەیەک مانگدا 13 ژن کوژراون
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی مانگی سێدا، 13 ژن لە ئێران کوژراون و بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زۆرینەی ژنەکان لە لایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون.
رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات رایگەیاندووە، شەش ژن لەلایەن هاوسەرەکەیانەوە، چوار ژن لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیانەوە، یەک ژن لەلایەن زاواییەکی دیکەی خێزانەکەوە و ژنێکیش لەلایەن کوڕەکەی و یەک ژنیش لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژراون.
راگەیەندراوەکەی هەنگاو هۆکاری 10 حاڵەتیانی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندووەتەوە.
“لە پارێزگای کرماشان سێ حاڵەت، لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات دوو حاڵەت، لە ئورمییە دوو حاڵەت، لە تاران دوو حاڵەت، لە خۆراسانی رەزەوی دوو حاڵەت، لە پارێزگاکانی مازەندەران و خۆراسان یەکی حاڵەتێکی کوشتنی ژنیان تێدا بووە”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.
ئامارەکانی رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، ساڵی رابردوو لە ئێران 122 حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە.